خوله‌کانی دیکە

داهاتووی ئاردا گولەر تا سێ شەممە یەکلادەبێتەوە

Yariga App

یاریگا-ئاردا گولەر ئەو لاوەی یانە گەورەکانی بەدوای خۆیدا وێڵکردووە، تاوەکو رۆژی سێ شەممە کۆتا بڕیاری خۆی دەدات.

گولەری ١٨ ساڵ، خاوەنی بەهرەیەکی زۆرە و سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی تەنها ١٧.٥ ملیۆن یۆرۆیە ئەمەش وایکردووە یانەکانی بارسێلۆنا، ریاڵ مەدرید، ئەیسی میلان و هەروەها چەند یانەیەک لە پریمەلیگ و بۆندزلیگا هەوڵی بۆ بدەن.

بارسا، دێکۆی ناردووەتەوە تورکیا و راستەوخۆ لەگەڵ یاریزانەکە دانیشتووە، ریاڵ مەدریدیش دووراودوور ئۆفەری خۆی ناردووە.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، وابڕیارە سبەی دووشەممە ئاردا لەگەڵ راهێنەر و سەرۆکی فینارباهچە کۆببێتەوە و پێکەوە بڕیاربدەن  کام ئۆفەر هەڵبژێرن. دواتر رۆژی سێ شەممە بەفەرمی بڕیارەکە رابگەیەندرێت.

هەرچەندە بارسا نزیکترین یانەبوو لەو یاریزانە بەڵام کێشەی دارایی هەیە و ناتوانێت سەرجەم پارەکە پێکەوە بدات. لە بەرامبەردا ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ وەرزێک بە خواستن بداتە یانەیەکی دیکە و ساڵی داهاتوو پەیوەندییان پێوەبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button