گرنگترین
گۆرانی فەرمی مۆندیالی ئافرەتان بڵاوبووەوە
یاریگا –
گۆرانی فەرمی مۆندیالی 2023ی ئافرەتان بڵاوکرایەوە و ئێستا لە سەرجەم پلاتفۆرمەکان بەردەستە.
گۆرانییە فەرمییەکە بە ناوی (دو ئیت ئەگێن – Do IT Again). هەریەکە لە مۆڵرات و بێنی بە هاوبەشی گۆرانییەکە دەڵێنەوە.
فیفا لە بەیاننامەکەیدا دەڵێ
گۆرانییەکە کڕۆکی یەکڕیزی، ئاهەنگگێڕان و پشتیوانی کردنە کە هەمووی پێناسەی مۆندیالی ئافرەتانی فیفایە.
هەردوو گۆرانیبێژەکە کە بۆنەی کردنەوەی پاڵەوانیەتییەکە بە ڵایڤ گۆرانییەکە دەڵێنەوە. بڕیارە لە 20ی ئەم مانگە، پاڵەوانیەتییەکە لە نیوزیلاند دەست پێبکات و یەکەم یاریش لە نێوان نیوزیلاند و نەرویج دەکرێت.
تاوەکو ئێستا 1.5 ملیۆن بلیت لە 150 وڵاتەوە فرۆشراون و پێشبینی پاڵەونێتییەکی پڕجەماوەر دەکرێت.