یاریگا –
لیۆنێل مێسی بەشداری لە زنجیرە درامایەکی ئەرجەنتینیدا دەکات.
مێسی رۆڵی پاڵپشتیکاری یاریزانانی لاو لە بەشی دووەمی زنجیرە درامای (لۆس پڕۆتێکتۆرێس – Los Protectores) دەگێڕێت.
پاڵەوانی جیهان لەگەڵ هەردوو ئەکتەری ئەرجەنتینی ئادریان سوار، گوستاڤۆ بێرموندێز هەروەها ئاندرێس پارا، ئەکتەری کۆڵۆمبی بەشداری دیمەنێکی زنجیرەکە دەکات.
ماوەی دیمەنەکە پێنج خولەکە و هەرسێ هونەرمەندەکە رۆڵی بریکاری یاریزانان دەگێڕن. مێسی لە دیمەنەکەدا لەگەڵیان کۆدەبێتەوە و باس لە پڕۆژەی پاڵپشتی کردنی یاریزانان لاو بۆ چوونە ئەوروپا دەکات.
لەو بەشەی لیۆ بەشداری تێدا دەکات، دەگەنە رێککەوتن و گرێبەستێک واژۆ دەکەنە بۆ ئەوەی پاڵپشتی لەو یاریزانە لاوانە بکەن.
ئەم دیمەنە لە ئەڵقەی پێنجەمی زنجیرە دراماکە پیشان دەدرێت. زنجیرە ئەرجەنتینییەکەش تەنیا لە خزمەتگوازری ستریمینگی Star+ پەخش دەکرێت.
رووداوەکانی زنجیرەکە لە پاریس و بوێنۆس ئایرێس تۆمار کراون. کڕۆکی بابەتەکەش لەسەر بریکاری یاریزانانە و چۆن دەتوانن بە پەیوەندییەکانیان گرێبەست و ئۆفەری باش بەدەستبهێنن و هێزی بریکاران لە جیهانی تۆپی پێدا دەردەخات.