یاریگا –
زۆر باس لە خۆشەویست و هاوڕێیەکانی کەریم بێنزێما دەکرێت. ئەمجارەیان یەکێکیان بە دەنگ هاتووە و باس لە چەندین نهێنی دەکات.
جۆردن ئۆزونا، فاشیۆن مۆدێڵی ئەمریکی کە هاوبەشی ژیانی کەریم بێنزێمایە و وەک خۆشەویست دەردەکەون، لە چاوپێکەوتنێکیدا باس لە موسڵمان بوونی خۆی دەکات.
ئۆزونا دایکی چوارەم منداڵی بێنزێمایە و پێدەچێت موسڵمان بوونەکەی لە کاتێکی زۆر گونجاودا بێت، ئەویش بەر لە دەستپێکردنی ژیانی نوێی بێنزێما لە سعودیە، دوای گواستنەوەی بۆ ئیتیحاد.
View this post on Instagram
ئۆزونا چاوپێکەوتنی لەگەڵ یۆ دۆنا Yo Dona، کە پاشکۆیەکی رۆژنامەی ئێل موندۆی ئیسپانییە، کردووە. ئۆزونا باسی لە هەستەکانی بۆ ئایینی ئیسلام و ژیانی بێنزێما دەکات.
زۆر لێکۆڵینەوەم لەسەر ئایینی ئیسلام کردووە و شتێکی جوانە لام. هەر شتێک لەبارەی ئایینەکە دەخوێنمەوە، لە ناخەوە هەستی پێدەکەم. لە مانگی رەمەزاندا، قورئانم خوێندەوە و وای لێکردم بگریم. هەروەها کتێبی ”رێگەی پیرۆزی گەیشتن بە ئیسلام” (باس لە موسڵمانبوونی کریستیانێک دەکات) خوێندووەتەوە. وەک من. بەڕاستی کتێبێکی زۆر جوانە.
رۆژنامەنووسەکە پرسیاری دیکەی لە بارەی ژیانی کەسی و ئایینی ئیسلامی لە ئۆزونا کردووە. رۆژنامەنووسەکە پێی گوتوە، ئایا رۆژانە پێنج جار نوێژ دەکەیت؟ بەڵام لە وەڵامی پرسیارەکەدا زەردەخەنەیەکی کردووە و ددانە سپییەکانی پیشانداوە، بەبێ ئەوەی رەتیبکاتەوە یاخود پشتڕاستی بکاتەوە.
ئۆزونا بەم شێوەیە باس لە موسڵمانبوونی دەکات
لە مزگەوتێکی مەدرید، کە قورئانی لێ دەخوێنن، لە بۆنەیەکی بچووکدا، موسڵمانبوونی خۆم راگەیاند و وەک منداڵێکی بچووک گریام، من کەسێکی زۆر بەسۆزم.
لەلایەکی دیکەوە خۆشەویستەکەی بێنزێما باسی لە کاروانی داهاتووی لە سعودیە کرد
ئەم هەفتەیە دەچمە سعودیە. دەمەوێت بچمە نێو کولتووری و جۆرەکانی خواردنی وڵاتەکە تاقی بکەمەوە، هیچ کێشەیەکم لەو وڵاتە نابێت. کولتوورێکی جوانیان هەیە و دڵخۆش دەبم بەمە.
کەریم بێنزێما لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی ئیتیحادەوە کرد، دوای بەسەر بردنی 13 ساڵ لەگەڵ ریال مەدرید.