یاریگا –
تۆڕی وەرزشی یاریگا، بەشێکی دیکەی ئینتەرئاکتیڤ بۆ پێگەی سەرەکی زیاد دەکات، ئەمەش وەک هەوڵێکە بۆ زیادکردنی پردەکانی پەیوەندی نێوان یاریگا و هەوادارانی وەرزشی.
یاریگا بەشێکی نوێ بە ناوی کویز دەکاتەوە، لەم بەشەدا زانیارییەکانی وەرزشی خۆت تاقی دەکەیتەوە و ئەنجامەکان، لەگەڵ هاوڕێ و دۆستانت بەش دەکەیت.
کێبڕکێ لەگەڵ هاوڕێکانت بکە و بزانە کێ زۆرترین خاڵ بەدەست دەهێنێت.
بۆ ئەنجامدانی کویزەکە دوگمەی دەستپێبکە دابگرە لە خوارەوە.
ئەنجامەکان
دەست خۆش! بە دڵنیاییەوە زانیاریت باشە لە تۆپی پێ
سەرکەوتوو نەبویت! پێویستیت بە زانیاری وەرزشی زیاترە

#1. ئەمە کێیە؟
سالگادۆیە.. لە ساڵانی نێوان 1999 تاوەکو 2009 سالگادۆ 251 یاری لەگەڵ ریال مەدرید کرد.

#2. ئەمە کێیە؟
کاخا کالادزێیە، لە ساڵانی 2001-2010 یاری بۆ میلان کردووە، ئێستا کالادزێ پارێزگاری تیبلیسی، پایتەختی جۆرجیایە.

#3. ئەمە کێیە؟
خاڤیێر زانێتییە.. یەکێکە لە ئەفسانەکانی ئینتەر میلان و ئێستا جێگری سەرۆکی یانەکەیە.

#4. ئەمە کێیە؟
کۆستینیا بەشێک بوو لە پێکهاتەی پۆرتۆی براوەی نازناوی 2004ی چامپیۆنزلیگ. 53 یاریشی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال کردووە.

#5. ئەمە کێیە؟
ئەمە تولالان، 154 یاری لەگەڵ لیۆن کردووە و یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا.

#6. ئەمە کێیە؟
ڤاگنەر ڵۆڤە!! ڤاگنەر ئەستێرەیەکی گەورەی سیسکا مۆسکۆ بوو، ئێستا تەمەنی 38 ساڵە و یاری بۆ یانەی سپۆرت رێسیفی بەرازیلی دەکات.

#7. ئەمە کێیە؟
پیزارۆیە، یەکێک بوو لە گۆڵکارانی بۆندسلیگا و یاری بۆ میونشن و فێردەر برێمن کردووە.

#8. ئەمە کێیە؟
کارلۆس مارچێنایە، کە 230 یاری بۆ ڤالێنسیا کردووە و ئێستا یاریدەدەری راهێنەری شەمشەمە کوێرەکانە

#9. ئەمە کێیە؟
ڤلادیمێر سمیچەرە، خاوەنی گۆڵە جوانەکەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2005 لە بەرامبەر میلان.

#10. ئەمە کێیە؟
تیاگۆی پۆرتوگالییە، پێشتر لە چێڵسی یاری کردووە و یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی سیلیساوی ئەوروپا.