بارسێلۆنا ئاهەنگی ماڵئاوایی کردن بۆ مێسی رێک دەخات
یاریگا –
بارسێلۆنا بەنیازە یاری ماڵئاوایی بۆ رێزگرتن لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە کامپ نۆ ئەنجام بدات.
دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای بارسێلۆنا، مێسی بڕیاریدا ئۆفەری ئەم یانەیە رەت بکاتەوە و بچێتە ئینتەرمیامی.
زۆرێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا هیوایان دەخواست جارێکی تر ئەفسانە خۆشەویستەکەیان بە درێسی ئەم تیپە ببیننەوە، بەڵام ئەمە رووی نەدا تا چیرۆکی مێسی و بارسێلۆنا بە تەواونەکراوی بمێنیتەوە.
بەڵام بەڕێوەبەرانی بارسێلۆنا بە نیازن چانسی ماڵئاوایی بە مێسی و هاندەرانی ئەم تیپە بدەن و وادەیەکی دیاریکراویان لە خەیاڵدا هەیە بۆ ئەوەی ئەم ئاهەنگە رێک بخەن.
لاپۆرتا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی TV3 گوتی:
گفتوگۆمان لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی مێسی لەسەر ئەم بابەتە کرد. لەگەڵیان رێککەوتم کە یارییەک رێکبخەین وەک رێزێک بۆ ئەم یاریزانە. “رۆژی کردنەوەی یاریگای سپۆتیفای نۆ کامپ بەروارێکی زۆر باش دەبێت بۆ ئەوەی ئەو ئاهەنگە ئەنجام بدرێت”.
هەروەها سەبارەت بە دۆسیەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا گوتی:
مێسی حەزی دەکرد بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، ئەو کاتێکی قورسی لە پاریس بەسەر برد. باوکی پێی گوتم نایەوێت فشاری بخرێتە سەر. ئێمە و هاندەرانی بارسێلۆنا رێزمان لەم داوایە گرت. هیوادارم لە میامی ئاستێکی باش پێشکەش بکات”.