ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهراپۆرتی تایبەتگرنگترین
10 گرانبەهاترین پێکهاتەی جیهان
یاریگا –
هاوینی ئەمساڵ یەکێکە لە چالاکترین بازاڕەکانی گواستنەوە لە مێژووی تۆپی پێ دا، هەروەها ئەمڕۆ بەفەرمی ئەو یاریزانانەی گرێبەستییان بەسەرچووە بە یاریزانی یانەکانیان هەژمارناکرێن و ئازادن. ئەمەش وایکردووە بەردەوام گۆڕانکاری بەسەر پێکهاتەی یانەکە و بەهای یاریزانەکانیاندا بێت.
بەگوێرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت، یانەی ئارسناڵ توانیوییەتی ببێتە خاوەن دووهەم گرانبەهاترین پێکهاتەی جیهان و نرخی سەرجەم یاریزانانی گەیشتووەتە سەروو ١ ملیار یۆرۆ، لە پلەی یەکەمیش مانچێستەر سیتی ساڵانێکە بێ رکابەر لەو پلەدایە.
لە 10 پلەکەی یەکەمدا، شەشییان یانە ئینگلیزیەکانن لە پاڵ دوو یانە لە ئیسپانیا و یانەیەک لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا..
ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە بە یۆرۆ
- مان سیتی – 1.15 ملیار
- ئارسناڵ 1.05 ملیار
- چێڵسی 972 ملیۆن
- ریاڵ مەدرید 898 ملیۆن
- بایەرن 895.3 ملیۆن
- بارسێلۆنا 891 ملیۆن
- پاریس سان جێرمان 864.95 ملیۆن
- لیڤەرپوول 795.3 ملیۆن
- مان یونایتد 793.8 ملیۆن
- تۆتنهام 605.3 ملیۆن
ئەم ریزبەندییە تا بەرواری 1ی تەمموزی 2023ـە بەپێی داتاکانی ترانسفێرمارکێت.