ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بە فەرمی مارکوس توڕام پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی مارکوس توڕامی فەڕەنسی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کرد.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی ئینتەر میلان بڵاویکردەوە، یانەکەیان بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی پێشووی یانەی بۆڕووسیا مونشن گلادباخ، مارکوس تۆڕام واژۆ کردووە.

یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە بە گرێبەستێکی ئازاد گواسترایەوە بۆ ئینتەر میلان، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە.

توڕام لە ژیانی وەرزشی خۆیدا 250 یاری کردووە، تونیوییەتی 63 گۆڵ بکات و 35 گۆڵیش درووست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button