ئینگلتەراگرنگترین

هالاند و شاجوانەکەی کرواتیا بەیەکەوە بیندران

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی ماوەیەکە لە دوورگەی ئیبیزا، ئیسپانیا خەریکی بەسەربردنی پشووی هاوینەیە.

ئیڤانا نۆڵ، مۆدێڵە بەناوبانگە کرواتییەکە لە دوورگەی ئیبیزایە و وێنەیەکی لەگەڵ هالاند بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش دەنگۆی زۆری دروستکردووە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Ivana Knöll (@knolldoll)

نۆڵ، شاجوانی پێشووی کرواتیایە و بەردەوام زوومی کامێراکان بۆ خۆی رادەکێشێت. لە مۆندیالی قەتەر یەکێک بوو لە فیگەرە دیارەکانی پاڵەوانیەتییەکە و لە تەواوی یارییەکانی هەڵبژاردەی کرواتیا ئامادە بوو. تەنانەت ئامادەی یاری کۆتایی نەیشنزلیگ لە نێوان هەڵبژاردەی کرواتیا و ئیسپانیا لە رۆتێردامیش بوو.

شاجوانەکەی کرواتیا وێنەکەی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە، لەو ئەکاونتەی 3.3 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە. ئەمە دووەم جارە هالاند لەم هاوینەدا دەچێتە دوورگەی ئیبیزا، کە بە دوورگە نەخەوتووەکە بەناوبانگە.

هالاند چەند رۆژێکی کەمی لە بەردەم ماوە و دەبێ بگەڕێتەوە مانچێستەر، تاوەکو ئامادەکارییەکانی وەرزی داهاتوو دەستپێبکات. مانچێستەر سیتی گەشتێکی ئامادەکاری بۆ ژاپۆن و کۆریای باشوور دەکات و لەوێ رووبەڕووی بایرن میونشن و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button