ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاردا گولەر لە نێوان ریال مەدرید بارسێلۆنا یەکێکیان هەڵدەبژێرێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئاردا گولەر، ئەستێرەی فەنەرباچێی تورکی دەستپێکردووە.

رۆژنامەی فاناتیکی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لە رێگەی دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، هەوڵی رازیکردنی گولەر دەدات، تاوەکو پەیوەندی بە بلوگراناوە بکات.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، گولەر گرنگی بە گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا نادات، بەڵکو ئەستێرە 19 ساڵییەکە چاوی لە ریال مەدریدە.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی مارکای نزیک لە ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی ریال بە جدی بیر لە گواستنەوەی گولەر دەکەنەوە و خەریکن میکانیزمێک بۆ گواستنەوەی دەدۆزنەوە.

لە ریال مەدرید دوو ئاراستەی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ گولەر هەیە، یەکەمیان، واژۆ کردنی گرێبەستێکە لەگەڵ گولەر و دواتر رێگەی پێ بدەن بە خواستن یاری بۆ فەنەر بکات. ئاراستەی دووەمیان، گواستنەوەی هەمیشەیی گولەرە.

بەڵام بارسێلۆنا دەیەوێت گولەر رازی بکات، ساڵی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانییەوە بکات، چونکە لەم مێرکاتۆی کێشەی دارایی هەیە و ناتوانێت ژمارەیەکی زۆری یاریزان بگوازێتەوە.

گولەر یەکێکە لە ئەستێرە لاوەکانی ئێستای تۆپی پێی ئەوروپا، شێوازی یاری کردن لە مەسعود ئۆزێل، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و ئارسیناڵ دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button