بە فەرمی روبن لۆفتوس چێک پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد
یاریگا –
بە فەرمی روبن لۆفتوس چێک لە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی کرد.
کەمێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی ئەیسی میلان بڵاویکردەوە، بە خۆشحاڵییەوە یاریزانی پێشووی چێڵسی، روبن لۆفتوس چێک پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەیان کردووە.
هەر بەپێی راگەیندراوی فەرمی یانەکە، گرێبەستی ناوەڕاستکارە ئینگلیزەکە لەگەڵ میلان تا هاوینی ساڵی 2027 دەبێت.
✍️ Ruben Loftus-Cheek ✍️
Official Statement ➡️ https://t.co/80KKI1RSWP
Comunicato Ufficiale ➡️ https://t.co/9QDMajiztn
#ACMQuest #SempreMilan pic.twitter.com/clTcDCcTDb— AC Milan (@acmilan) June 30, 2023
روبن لە 23ی 1ی 1996 لە لەندەن لەدایکبووە، لە ئەکادیمیای چێڵسی دەستی بە یاریکردن کردووە و بۆ ماوەی حەوت وەرزیش درێسی یانە لەندەنییەکەی پۆشیووە.
بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ چێڵسی 155 یاری کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی درووستکردووە.