ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد ماڵئاوایی لە دوو یاریزان کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد ماڵئاوایی لە دوو یاریزانی تیپەکەی کرد و یاریزانەکان گەڕانەوە یانەکانی خۆیان.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردەوە، هەردوو یاریزانی تیپەکەی مارسێل سابیتزە و فیخۆرست ماوەی خواستنەکەیان کۆتایی هاتووە، گرێبەستەکانیان ناکرێت بە هەمیشەیی و دەگەڕێنەوە یانەکانی خۆیان.

سابیتزەی نەمساوی لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن لە بایرن میونشنەوە گواسترایەوە بۆ مانجێستەر یونایتد، بە درێسی شەیتانە سوورەکان لە 18 یاری تەنیا 3 گۆڵی کرد و 2 گۆڵیشی درووستکرد.

فیخۆرستی هۆڵەندیش لە بێرنلییەوە بەشێوەی خواستن گواسترابوویەوە بۆ یانەکە، لەگەڵ مانچێستەریش لە 31 تەنیا 2 گۆڵ و 1 ئەسیستی هەبوو.

ئێریک تێن هاخی راهێنەری یانەکە بەهۆی رازی نەبوون لە ئاستی هەردووو یاریزان دەستبەرداریان بوو، یاریزانەکانیش گەڕانەوە بایرن میونشن و بێرنلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button