راپۆرتی تایبەتگرنگترین

گەراجەکەی ئێمباپێ چەند ئۆتۆمبێلی تێدایە؟ حەزی بە کام جۆرە؟

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یەکەمی پاریس سانجێرمان و یەکێک لە باشترین یاریزانانی ئێستای جیهان، حەزێکی زۆری بۆ کۆکردنەوەی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکان هەیە

ئێمباپێ نەک تەنیا یەکێکە لە باشترینەکانی تۆپی پێی جیهان، بەڵکو یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین پارەیان دەستدەکەوێت.

سامانی ئێمباپێ گەیشتووەتە 110 ملیۆن دۆلار و ئەگەر پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، ئەوا بێگومان دەبێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین یاریزانانی تۆپی پێ.

یاریزانێک کە پارەیەکی زۆری هەبێت، بە دڵنیاییەوە لە حەزەکانی خۆی خەرجی دەکات، ئێمباپێش پۆلێک لە ئۆتۆمبێلی گرانبەهای لە گەراجەکەی ریز کردووە.

کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا

فێراری 488 پیستا| 527,350

مۆدێڵی 488 پیستا یەکێکە لە باشترین ئۆتۆمبێلەکانی جیهان. بزوێنەرێکی توین توربۆی هەشت پیستۆنی هەیە. ئەم بزوێنەرە گەورەیە 711 توانای ئەسپ بەرهەم دەهێنێت.

ڤۆڵکسفاگن تیگوان | 57,000€

ئێمباپێ تەنیا یەک ئۆتۆمبێلی هەیە کە بە بەنزین کار بکات و قەبارەکەی 1968 سی سییە. گێڕ ئۆتۆماتیکە و ئۆتۆمبێلێکی پێنج کوشنە. تیگوان چوار پیستۆنە و ئێمباپێ بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ هاوڕێیانی لێیدەخوڕێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Kylian Mbappé (@k.mbappe)

ڤۆڵکسفاگن تەوارق | 120,000€

فۆڵکسفاگن تەوارق بە دوو جۆر خراوەتە بازاڕ، بزوێنەری جۆرێکیان بە بەنزین کار دەکات و جۆرەکەی دیکەش بە گاز. بزوێنەری بەنزینەکە تواناکای 2967 سی سییە و بزوێنەری گاز 4921 سیسییە. ئۆتۆمبێلەکە بە گێڕ ئۆتۆماتیک بەردەستە و پێنج کوشنە. ژمارەی پیستۆنەکانیشی چوار تێناپەڕێنێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Kylian Mbappé (@k.mbappe)

مێرسێدێس بێنز V کلاس | 134,552

ئۆتۆمبێلە خنجیلانەکەی مێرسێدێس بە بزوێنەری گاز کار دەکات. ئۆتۆمبێلەکە حەوت کوشنە و چوار پیستۆنە. یەکێکە لەو ئۆتۆمبێلانەی ئێمباپێ زۆر بەکاری دەهێنێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Kylian Mbappé (@k.mbappe)

ئاودی، BMW و رەینج رۆڤەر

جیا لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکەی، ئێمباپێ چەندین ئۆتۆمبێلی BMW، ئاودی و رەینج رۆڤەریشی هەیە. بەڵام مۆدێلەکانیان ئاشکرا نەکراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button