فه‌ره‌نساگرنگترین

گاڵتیێ و کوڕەکەی دەستبەسەرکران

Yariga App

یاریگا –

کریستۆف گاڵتێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان لە بنکەیەکی پۆلیس دەستبەسەرکرا.

راهێنەری 56 ساڵان، لە بنکەیەکی پۆلیسی شاری نیس بانگ کرا، بە هۆی تێوەگلانی لە بابەتێکی جیاکاری رەگەزی، ئەو کاتەی راهێنەری یانەی نیس بووە.

جۆن ڤالۆڤیچ گاڵتیێ، کوڕی راهێنەرەکەی پاریس لەگەڵ باوکی دەستبەسەرکرا. پۆلیس کۆمەڵێک پرسیاری لە گاڵتیێ کردووە و تەنیا 24 کاتژمێریان لە بەردەمە، تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەسەر تاوان و بێ تاوانی گاڵتیێ بدات.

گاڵتیێ و کوڕەکەی کاتژمێر 7:45ی ئەم بەیانییە بە کاتی هەولێر، بانگکرانە بنکەیەکی پۆلیسی نیس.

تۆڕی هەواڵی کەناڵ+ روونیکردووەتەوە، دوای لێکۆڵینەوە لە ئیمەیڵەکانی جولیان فۆرنیێ، بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی یانەی نیس، دەرکەوتووە، گاڵتیێ کە لە وەرزی 2021-2022 راهێنەری نیس بوو، وشەی رەگەزپەرشتی تایبەتمەند بە جیاکاری ئاینیی و نەژادی لە کاتی مەشقەکانی یانەکە بەکارهێناوە.

زاڤیێ بونۆم، داواکاری گشتی نیس لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە دۆسییەکە دەستپێکردووە، دوای زیادبوونی سکاڵاکانی دژی راهێنەری ئێستای پاریس سانجێرمان.

پێشتر پۆلیسی نیس لەسەر داوای داواکاری گشتی، هەڵیکووتابووە سەر بارەگای سەرەکی یانەی نیس، بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست، تاوەکو لێکۆڵینەوەکە فراوانتر بکەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی RMC، گاڵتیێ باسی لە زۆری یاریزانانی رەشپێست و موسڵمان لە یانەی نیس کردووە.

رۆژنامەی لۆ پاریسیان دووپاتیکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان پاسەوانی تایبەتی بۆ گاڵتیێ داناوە، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەی تەلەفونەکەی لە سۆشیاڵ میدیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button