ئیسپانیا

بارسێلۆنا واز لە گواستنەوەی برۆزۆڤیچ دێنێت

Yariga App

یاریگا

بارسێلۆنا دەیەوێت واز لە گواستنەوەی مارسێلۆ برێزۆڤیچ بێنێت و بە خێرایی ناوەراستەکەی جیرۆنا بەرامبەر هەشت ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئۆریۆل ڕۆمیۆ ناوەراستکاری جیرۆنا بژاردەی سەرەکی بلاوگرانایە بۆ شوێنگرەوەی سێرجیۆ بوسکێتس. چاوەڕێش دەکرێت بەم نزیکانەش ئەم گواستنەوەیە بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی پێ بێت، کە ئەمەش زۆر کەمترە لە تێچووی گواستنەوەی برۆزۆڤیچ ناوەراستکاری ئینتەر میلان.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بارسا و چەند یانەیەکی تری ئەوروپا سەرسامن بە ئاستی ئۆریۆل ڕۆمیۆ لە جیرۆنا و ئەو یاریزانە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی باشی پێشکەش کرد. بۆیە بەرپرسانی بلاوگرانا لەو بڕوایەدان ئەو یاریزانە دەتوانێت شوێنگرەوەیەکی باش بێت بۆ بۆسکێتس.

ئۆریێل پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیای بارسێلۆنایە و لە ساڵی  2011 بە یەکجاری ریزەکانی بلاوگرانای جێهێشت و لەو ماوەیە یاریی بۆ چەندین یانەی جیاواز کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button