ئیسپانیا

پێویستە ئێمباپێ داوای لێبوردن بکات، دواتر بێتە ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا

تۆماس ڕۆنسێرۆی سەرنووسەری رۆژنامەی ئاس یەکێک لە دژبەرانی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ ڕیال مەدریدە لە هاوینی ئەمساڵ و دەڵێت پێویستە سەرەتا داوای لێبوردن بکات.

کیلیان ئێمباپێ ساڵی ڕابردوو هەموو شتێکی ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بکات، بەڵام لە کۆتاییدا گرێبەستەکەی درێژکردەوە. هەمووان چاوەڕێ ئەوەیان دەکرد مانگی یەکی ساڵی 2022 گرێبەست لەگەڵ یانەی ڕیاڵ واژۆ بکات، لەکاتێکدا هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون بچێتە یانەکەی مەدرید، لە کۆتاییدا ڕیال مەدریدی بێهیوا کرد.

دوای ساڵێک جارێکی دیکە بووە سەردێری رۆژنامەکانی جیهان دوای ئەوەی ڕایگەیاند کە بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2025 کارا ناکات، قسە و باسەکان لەسەر داهاتووی زیادی کردووە. دەوترێت پاریس سانجێرمان ئەوی خستۆتە لیستی فرۆشتنەوە و ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە ئەوا دەبێت ئەمساڵ جێبهێڵێت.

تۆماس ڕۆنسیرۆ بە توندی دژی گواستنەوەی ئێمباپێیە و دەڵێت، نابێت ڕیال یەک یۆرۆ بۆ ئەو یاریزانە بدات و دەشڵێت: بەزەییم بە ئێمباپێدا دێتەوە، چونکە هەموو شتێکی هەیە بۆ ئەوەی دڵخۆش بێت، بەڵام دڵتەنگە، تەنها لەبەر ئەوەی کەسایەتی نییە. من ناڵێم فلۆرێنتینۆ پێرێز چانسی گواستنەوەی ئێمباپێ ڕەتبکاتەوە، بەڵام نابێت ئەم هاوینە بێت.

ڕۆنسێرۆ لە درێژەی قسەکانیدا دەلێت: کەسێکی وەک ئێمباپێ کە بێگومان هێشتا گەنجە، نابێت 6 ساڵ چاوەڕێ بکات تا بگاتە خەونەکەی. دەیتوانی لە ساڵی 2017 بێتە ڕیاڵ، بەڵام پاریسی پێ باشتر بوو. ئێستا ئەو تیپەی دەستی باڵای هەیە ڕیاڵ مەدریدە و پاریس سانجێرمان دەیەوێت بە زووترین کات بیفرۆشێت. ئێستا دەبێت بە پاریس سان جێرمان بڵێین نەک ئەمساڵ، چونکە نامانەوێت یەک یۆرۆتان پێ بدەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button