چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

چامپیۆنزلیگ کەی دەست پێدەکات؟ ئاستەکان چۆن دابەش کراون؟ تەواوی وردەکارییەکان بزانە

Yariga App

یاریگا –

تۆری هەواڵی یاریگا تەواوی وردەکارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەخاتەڕوو.

لە دوای تەواوی بوونی هاوینێکی پڕ لە گواستنەوە و ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ، سەرنجی گەورەکانی ئەوروپا دەچێتەوە سەر چامپیۆنزلیگ.

گەورەترین یانەکانی ئەوروپا جارێکی دیکە دەست بە رکابەرییەکان لەسەر بە بەهاترین جامی کیشوەرەی ئەوروپا دەکەن. کاروانەکەیان لە قۆناخی کۆمەڵەکان دەست پێدەکەن کە تیروپشکەکەی لە 31ی مانگی ئاب دەکرێت.

یانە گەورەکانی وەک ریال مەدرید، مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا چاویان لە ئەنجامی تیروپشکەکە دەبێت، چەندین یانەی نوێی وەک نیوکاسڵ یونایتد، لانس و یونیەن بەرلین بۆ یەکەمجار بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکەدا دەکەن، ئەمەش دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لە وەرزی رابردووی خولە ناوخۆییەکاندا.

32 یانە بەسەر چوار ئاستی جیاواز دابەش دەبن و دوای راکێشانی تیروپشک، بەسەر هەشت کۆمەڵە دابەش دەکرێن.

کەی و لە کوێ تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەکرێت؟

رێککەوت31-8-2023
کاتدیاری نەکراوە
شوێندیاری نەکراوە

رۆژێک دوای تەواوبوونی یارییەکانی پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگ، تیروپشکی قۆناخی 32 رادەکێشرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێن و کاتەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.

تیمەکان چۆن بەسەر ئاستەکان دابەش کراون؟

وەک پێشتر باس کرا، 32 یانە بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکەن و 26 یانە راستەوخۆ گەیشتوونەتە پاڵەونیەتییەکە، کەچی شەش یانەی دیکە لە دوای تەواوبوونی پاڵاوتنەکان، دەگەنە قۆناخی کۆمەڵەکان.

یانە سەرکەوتووەکان بەسەر چوار ئاستی جیاواز دابەش دەکرێن

ئاستی یەکەم و دووەم: پاڵەوانی خولە ناوخۆییەکان، براوەی یۆرۆپالیگ و پاڵەوانی شەش خولە بەهێزەکەی ئەوروپا بە گوێرەی ریزبەندیان لە یوێفا دەستنیشان دەکرێن. سێ ئاستەکەی دیکە پەیوەستە بە ئاستی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا.

ئاستی سێیەم و چوارەم: لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی پاڵاوتنەکان دەستنیشان دەکرێن. ناوی هەر 32 یانەکە دەخرێنە نێو چوار شوێنی جیاوازەوە و بە هەڕەمەکی ناوی یانەکان رادەکێشرێت.

دوو یانەی سەر بە یەک یەکێتیی تۆپی پێ نابێ بکەونە یەک کۆمەڵەوە.

دابەش کردنی ئاستە جیاوازەکان

لە دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، مانچێستەر سیتی لە ئاستی یەکەمدا وەک پاڵەوان دێت و سێڤییای پاڵەوانی یۆرۆپالیگیش لە دوای ئەوەوە دێت. شەش یانەکەی دیکە بریتین لە پاڵەوانانی شەش خولە بەهێزەکەی ئەوروپا. هەرچەندە هۆڵەندا لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی باشترینەکانی ئەوروپا دێت، بەڵام فاینۆرد ناوی دەچێتە ئاستی یەکەمەوە و شوێنی مانچێستەر سیتی پڕ دەکاتەوە، چونکە سیتی خاوەنی نازناوی چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگیشە.

ئاستی دووەم پێنج یانەی تێدایە کە پێشتر نازناوی چامپیۆنزلیگیان بردووەتەوە. ریال مەدرید خاوەنی 14 نازناو و مانچێستەر یونایتد و ئینتەر میلان کە هەر یەکەیان خاوەنی سێ نازناوە، شان بە شانی ریال مەدرید لە ئاستی دووەمدا دێن.

ئاستی سێیەم و چوارەم هێشتا بە تەواوی پڕ نەکراونەتەوە، چونکە پاڵاوتنەکان تەواو نەبوون. ریال سۆسیداد، سێڵتک و نیوکاسڵ تاوەکو ئێستا ئاستەکانیان خۆیان نازانن، چونکە چاوەڕێی تەواوبوونی یارییەکان دەکەن.

لانس و یونیەن بەرلین لە ئاستی چوارەمدا دەبن، چونکە ئەزموونی چامپیۆنزلیگیان کەمە.

ئاستی یەکەمئاستی دووەمئاستی سێیەمئاستی چوارەم
مانچێستەر سیتیریال مەدریدشاختار دۆنێتسکیونیەن بەرلین
سێڤییامانچێستەر یونایتدسالزبورکلانس
بارسێلۆنائینتەر میلانئەیسی میلاندیار نییە
ناپۆلیبۆڕووسیا دۆرتموندلازیۆدیار نییە
بایرن میونشنئاتلێتیکۆ مەدریدرێد ستار بێلگراددیار نییە
پاریس سانجێرمانلایپزیگدیار نییەدیار نییە
بێنفیکاپۆرتۆدیار نییەدیار نییە
فاینۆردئارسیناڵدیار نییەدیار نییە

لە کوێ سەیری تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکان بکەم؟

وەک هەمیشە، تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە وێبسایتی فەرمی یوێفا پەخش دەکرێت و تۆڕی وەرزشی یاریگا، تەواوی رووداوەکە دەگوازێتەوە.

یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان لە 19ی سێپتێمبەر دەست پێدەکەن و یاری کۆتاییش لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن لە 1ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button