ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد بڕیارێک لەبارەی داهاتووی گرینوود دەدات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە خواستن رێگە بە چوونە دەرەوەی مەیسن گرینوود بدات.

یاریزانی تەمەن 21 ساڵان لەوەتەی 22ی یەنایەری ساڵی 2022، بەشداری لە هیچ یارییەکی پرێمەرلیگیدا نەکردووە و دوا یاری بەرامبەر وێستهام یونایتد بوو.

گرینوود بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک لەلایەن پۆلیسەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو، ئەمەش وایکرد مانچێستەر یونایتد لە ریزەکانی دووربخاتەوە.

لە مانگی فێبرایەری رابردوو، بنکەی پۆلیسی گەورەی مانچێستەر، تەواوی تۆمەتەکانی لەسەر گرینوود لابرد و بێ تاوانی سەلماند.

رۆژنامەی مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە خواستن رێگە بە چوونە دەرەوەی یاریزانە ئینگلیزییەکە بدات.

گرینوود بەشداری لە مەشقەکانی مانچێستەریشدا نەکردووە، بەڵام چەند جارێک لەگەڵ راهێنەری تایبەتی مان یونایتد بیندراوە و مەشقی کردووە.

گرینوود لە لایەن چەند یانەیەکی ئیتاڵیا و تورکیا داواکراوە و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2025 لەگەڵ مان یونایتد بەسەردەچێت. تاوەکو ئێستا 129 یاری بۆ شەیتانەسوورەکان کردوە و 35 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button