یاریگا –
ئێڤەرتن یەکێکە لە دێرینترین یانەکانی پرێمەرلیگ و جیهان، لە وەرزی رابردوو نزیک بوو لە دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ، بەڵام لە کۆتاییدا مایەوە.
تۆفیس ئامادەکارییەکانی وەرزی داهاتووی دەستپێکردووە، یەکەم هەنگاویش، درێسی وەرزی داهاتووی ئاشکرا کرد، کە جارێکی دیکە یەخەی ملی زەق کردووەتەوە، بە رەنگە ناوازەکەی سپی و شین و دیزاینێکی کلاسیکیانە.
یەخەکە نزیکە لە دیزاینی درێسی هەڵبژاردەی دانیمارک، کە بوونە پاڵەوانی یۆرۆی 1992، ئەو کات کۆمپانیای هەمڵ دیزاینەکەی کرد بوو.
هەروەها هێڵێکی پان بەسەر شانی درێسەکەوە دەردەکەوێت، تیایدا دروشمەکانی کۆمپانیای هەمڵی تێدایە، ئەم دیزاینە لەسەر لایەکانی شۆرتەکەش دووبارە کراوەتەوە. کۆمپانیای دیزاینەر زۆر بە جوانی گۆرەوییەکانی بە شینە ناوازەکە دیزاین کردووە. لە سەرووی یاخەی درێسەکە، تاوەری بەناوبانگی ئێڤەرتن نەخشێندراوە.
چۆن و بە چەند درێسی ئێڤەرتن بکڕین؟
ئێستا درێسی وەرزی داهاتووی ئێڤەرتن لە ستۆری یانەکە بەردەستە، نرخی درێسی پیاوان بە 65 پاوەندە.
بە قەبارەکانی S, M, L, XL, 2XL, 3XL, 4XL, 5XL بەردەستە.