ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

لە کوێ و چۆن سەیری یارییەکانی ئینتەر مەیامی و خولی ئەمریکی بکەین؟

Yariga App

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت، جارێکی دیکە ژمارەی بینەرانی یارییەکانی خولی ئەمریکی زیاد ببەنەوە، ئەمەش بە هۆی گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەک بە تایبەتی لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ بوسکێتس بۆ ئینتەر مەیامی.

لە 10 ساڵی رابردوودا، خولی ئەمریکی پێشڤەچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینەوە، پێشتر تۆپی پێ وەرزێکی شاراوە بوو لە ئەمریکا، بەڵام ئێستا تۆپی پێ یەکێکە لە وەرزشە دیارەکان و تەنانەت ئاستی هەڵبژاردەی ئەمریکاش بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو، زۆر جیاوازە و چەندین ئەستێرەی ئەمریکا، لە یانە گەورەکانی ئەوروپا یاری دەکەن.

لە ساڵی 2022 زیاتر لە 10 ملیۆن کەس لە ئەمریکا و کەنەدا ئامادەی یارییەکانی خولی ئەمریکی بوون و ئەمساڵ دەیانەوێت ژمارەکە زیاتر بکەن.

ئێستا کەناڵە گەورەکان چاویان لە وەرگرتنی مافی گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئەمریکییە، چونکە هەوادارانی وەرزشی ناتوانن خۆیان لە یارییەکانی لیۆ مێسی بەدوور بگرن. خەڵک قسە لەسەر گواستنەوەی یارییەکان دەکات.

لەم بابەتەدا تۆڕی وەرزشی یاریگا تەواوی وردەکارییەکانی گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئەمریکی و چۆنیەتی سەیری کردنی دەزانیت.

چۆن سەیری یارییەکانی خولی ئەمریکی لە تەلەڤزیۆن و ئۆنڵاین بین؟

چەندین لینکی پەیوەندیدار بۆ ئێوە فەراهەم کراوە و لەکاتی کرتە کردن لەسەری، دەتانگوازێتەوە شوێنی بەشداریکردن لەو کەناڵانەی دەتانەوێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا هیچ قازانجێکی تێدا نییە

هەواڵە خۆشەکە بۆ هەوادارانی خولی ئەمریکی لە سەرەتای 2023 ئاشکرا کرا، کاتێک خولی ئەمریکی بۆ تۆپی پێ و کۆمپانیای ئەپڵ گرێبەستێکی 10 ساڵەیان واژۆ کرد، بەمەش رێگە بە گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئەمریکی بۆ تەواوی جیهان دەدرێت. تەنیا پێویستیت بە کۆدێکە بۆ ئەوەی لەسەر ئەپڵTV سەیری تەواوی یارییەکانی خولی ئەمریکی بکەیت.

34 یاری لە یەک وەرزی خولی ئەمریکیدا دەکرێن لەگەڵ هەشت یاری پلەی ئۆف. یاری کۆتایی جامی ئەمریکا لە رێگەی کەناڵەکانی FOX/FS1 و Fox Deportes پەخش دەکرێت.

لە کەنەدا، TSN (تۆڕی وەرزشی) مافی گواستنەوەی 68 یاری لە وەرزێکدا هەیە، بەشێکیان لە کەناڵی RDS پەخش دەکرێن، ئەمەش بە هۆی بوونی گرێبەستێک لە نێوان هەردوو دامەزراوەکە.

کەناڵ و ستریمەکانی ئەمریکاApple TV+ / FS1 / Fox Deportes
کەناڵ و ستریمەکانی کەنەداApple TV+ / TSN
کەناڵ و ستریمەکانی بەریتانیاApple TV+
کورتکراوەی یارییەکانApple TV
هەرێمی کوردستانApple TV+

کورتکراوەی یارییەکانی خولی ئەمریکی بە خۆڕایی لە ئەپڵTV بڵاودەکرێنەوە، هەروەها بژاردەی سەیرکردنەوەی یارییەکانیان بە شێوەی دووبارە دەبێت.

بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵTV+ مافی سەیرکردنی تەواوی یارییەکانت پێدەدات، جیا لەمەش ئەو یارییانەی لە نێوان یانەکانی خولی ئەمریکی و خولی مەکسیکیدا دەکرێن.

نرخی بەشداری کردن لە ئەپڵTV+ چەندە؟

تەواوی یارییەکانی خولی ئەمریکی لە ئەپڵTV+ پەخش دەکرێن، بەشداری کردنی مانگانە بریتییە لە 12.99 دۆلار، ساڵانەش 79 دۆلار، هەروەها بۆ ئەوانەی بەشداری ئەپڵTV+ یان نییە، مانگانە 14.99 دۆلار و ساڵانەش 99 دۆلارە.

کەی پەخشی یارییەکان دەست پێدەکات و کەی یارییەکان دەکرێن؟

رێککەوتیاریکەناڵ – ستریمکات
1ی تەمموزمۆنتێریال VS نیویۆرک سیتیئەپڵTV+2:30AM
1ی تەمموزکۆڵۆمبوس کرو VS نیویۆرک رێد بوڵزئەپڵTV+2:30AM
1ی تەمموزسینسیناتی VS نیو ئینگڵاند ریڤۆلوشنئەپڵTV+2:30AM
1ی تەمموزئینتەر مەیامی VS ئۆستنئەپڵTV+2:30AM
1ی تەمموزئۆرلاندۆ سیتی VS چیکاگۆ فایەرئەپڵTV+2:30AM
1ی تەمموزتۆرۆنتۆ VS ریل سۆڵت لەیکئەپڵTV+2:30AM
1ی تەمموزداڵاس VS لۆس ئانجێلێسئەپڵTV+3:30AM
1ی تەمموزمینێسۆتا VS پۆرتلاند تیمبەرزئەپڵTV+3:30AM
1ی تەمموزناشڤیڵ VS دی سی یونایتدئەپڵTV+3:30AM
1ی تەمموزسانت لویس سیتی VS کۆلۆرادۆ راپیدسئەپڵTV+3:30AM
1ی تەمموزسپۆرتینگ کەی سی VS ڤانکوڤەر وایتکاپسئەپڵTV+3:30AM
1ی تەمموزسان خۆسێ ئێرسکوەیک VS لۆس ئانجێلس گالاکسیئەپڵTV+5:30AM
1ی تەمموزسیاتڵ ساوندەرس VS هیوستن داینامۆئەپڵTV+5:30AM
2ی تەمموزئاتڵانتا یونایتد VS فیلادێلفیا یونیەنئەپڵTV+11:00pm

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button