ئەهلی ئەستێرەیەكی بارسێلۆنای دەوێت
یاریگا –
یانەی ئەهلی سعودی لە گفتۆگۆدایە لەگەڵ یاریزان فرانك كیسێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە ریزەكانیان.
ئەهلی دەیەوێت لە رێگای گرێبەستكردنەوە ریزەكانی یانەكەی بەهێزتر بكات و كێبڕكێ بەدەستهێنانی نازناوەكانی وەرزی داهاتوو بكات.
No mientas. A ti también te ha pasado 1.000 veces lo de Kessie pic.twitter.com/BeXgu5uyqW
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) May 7, 2023
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی زە ئەتلەتیك كیسێ لەلایەن ئەهلیەوە داواكراوە، دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەكانی یانەكەیان.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە ئەهلی گفتوگۆكانی لەگەڵ یاریزانەكە دەست پێكردووە و موچەیەكی زیاتریان لەو موچەیەی لە بارسێلۆنا وەردەگرێت پێشكەش كردووە.
كیسێ ئامادەیە بارسێلۆنا جێبهێڵێت بەڵام دەیەوێت موچەكەی زیاتر بكرێت لەلایەن ئەهلیەوە.
جیرارد رۆمێرۆ ئاشكرایكردووە ئەهلی ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەش بە بارسێلۆنا كردووە كە 20 ملیۆن بۆ بارسایە و 10 ملیۆن یۆرۆش موچەی یاریزانەكە دەبێت.
كیسێ لە هاوینی وەرزی رابردوودا بە گرێبەستێكی ئازاد لە میلانەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە تا ساڵی 2026 گرێبەستی هەیە.