ئه‌ڵمانیا

مانگی ئەیلول کۆتا دەرفەتە بۆ فلیک

Yariga App

یاریگا

هانس فلیک راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییە لەژێر فشارێکی زۆردایە و لەوانەیە پێش دەستپێکردنی یۆرۆی 2024 لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

ماڵپەڕی سپۆرت بیڵدی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە، یارییەکانی مانگی ئەیلول بەرامبەر ژاپۆن و فەرەنسا دوا هەلی هانس فلیکە، ئەگەریش ئاستێکی باشی نەبێت ئەوا لە کارەکەی دووردەخرێتەوە.

ئەڵمانیا لە مۆندیالی رابردوو ئەنجامی خراپی بەدەستهێنا و لە قۆناخی کۆمەڵەکان دوورخرایەوە. ئەم تیپە لە یارییە دۆستانەکاندا ئاستێکی بەرگریی باشی نەبووە و لە پێنج یاریی دۆستانەی خۆی کە هانسی فلیک ڕاهێنەرایەتی دەکرد، تەنها یەک یاری بردووەتەوە.

لە دوایین یاری دۆستانەدا کە 9 ڕۆژ لەمەوبەر لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، مانشافت بە ئەنجامی 0-2 بە کۆڵۆمبیا دۆڕا و فشارەکان لەسەر راهێنەرەکەیان زیاتر بوون. ئێستا دنگۆیەک هانسی فلیک لە مانگی ئەیلولدا دوو یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر ژاپۆن و فەرەنسا دەبێت وەک هەلێک بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت، وە ئەگەر لەم یارییانەدا ئاستێکی خراپ ئەنجام بدات، ئەوا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button