فەرمی: ئەیسی میلان گۆڵپارێزێکی گواستەوە ریزەکانی
یاریگا
یانەی میلانی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی دووپاتی کردەوە کە لەگەڵ مارکۆ سپۆرتیێلۆ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ئەم گۆڵپارێزەیان وەک یاریزانی نوێی یانەکەیان ناساند.
لە بەیاننامەیەکی میلاندا هاتووە، ئێمە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هاتنی مارکۆ سپۆرتیلۆ رادەگەینین، گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە گرێبەستێکی لەگەڵ یانەکەمان واژۆکردووە تا 30ی حوزەیرانی 2027.
سپۆرتیێلۆ لە 10ی ئایاری 1992 لە شاری دیسیۆ لەدایکبووە، لەگەڵ تیپی لاوانی ئاتالانتا دەستی بە ژیانی وەرزشی کردووە دواتر یاری بۆ سێرێگینۆ لە وەرزی 2010/11 و پۆگیبۆنسی (وەرزی 2011/2012 و کارپی وەرزی 2012/13 بکات، پاشان گەڕایەوە بۆ یانەی ئەتالانتا و لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2017 توانی 88 یاری بۆ ئەو یانەیە بکات.
گۆڵپارێزە نوێیەکەی میلان لە مانگی یەکی ساڵی 2017 پەیوەندی یانەی فیۆرێنتینا کرد و لەوێ 39 یاری ئەنجامدا، پێش ئەوەی بۆ وەرزی ٢2018-2019 پەیوەندی بە یانەی فرۆسینۆن بکات، لەگەڵ ئەو یانەیەش 36 یاری ئەنجامدا.
مارکۆ سپۆرتیێلۆ پێش وەرزی 2019-2020 گەڕایەوە یانەی ئەتالانتا و ژمارەی یارییە فەرمییەکانی بۆ یانەکەی لە تەمەنی بۆ 136 یاریی بەرزکردەوە.