ئه‌وروپاگرنگترین

یوێفا بەم زووانە بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسی نێگریرا دەدات

Yariga App

یاریگا

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا یوێفا لە دوو هەفتەی داهاتوودا ڕایدەگەیەنێت کە ئایا بارسێلۆنا وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بێ بەش دەکرێت یان نا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوو هەفتەی تر بڕیاری خۆی لەسەر دۆسیەی نێگیرا دەردەکات. سێ مانگ لەمەوبەر یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند، دوو لێکۆڵەری سویسری بە ناوەکانی ژان ساموێل لۆبا و میرجان کۆلەر ڕاسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی ناوبژیوانە ئیسپانیەکە.

بارسێلۆنا تۆمەتبارە بەوەی لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2018 لە ماوەی 17 ساڵدا بڕی 7.3 ملیۆن یۆرۆی داوە بە خۆسێ ماریا ئێنریکێز نێگریرا، جێگری سەرۆکی ئەوکاتەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا.

مانگی ڕابردوو ڕاگەیەندرا کە پشکنەرانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پێشنیاریان کردووە کە بلاوگرانا سزا بدرێت و بۆ ماوەی ساڵێک لە ڕکابەرییەکانی ئەوروپی بێ بەش بکرێت، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە دڵنیایە لەوەی کە یوێفا بیر لە دوورخستەوەی ناکاتەوە.

خوان لاپۆرتا لە چەند بۆنەیەکدا دووپاتی کردەوە لەو بڕوایەدایە یانەکەی سڕناکرێت دوای ئەوەی لەگەڵ ئەلێکساندەر سێفرین سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا قسەی کرد. باس لەوە دەکرێت کە بارسا گەرەنتی داوە بە یوێفا کە لە پرۆژەی سوپەرلیگ دەکشێتەوە، هەروەها یوفا بەڵێنی داوە کە بارسا سڕ ناکات.

مارکا بڵاویشی کردەوە کۆتا بڕیاری بارسا لە دوو هەفتەی یەکەمی مانگی تەمموز لە نێوان 10 بۆ 24ـی تەمموز) دەردەچێت.

لەماوەی ڕابردوودا، یوفا بەهۆی دۆسیەی گرەوکردنی یاریزانەکانی لە ساڵی 2013، بەشداریکردنی لە یانەی ئۆساسۆنای ئیسپانیاشی لە  کۆنفڕانس لیگ بێ بەش کرد، بەم نزیکانەش بڕیار لەسەر دۆسیەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەدرێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button