ئه‌وروپا

پرێمەرلیگ لە پێشەنگی گرانبەهاترین پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپایە

Yariga App

یاریگا

خولی نایابی ئینگلیزی لە پێشەنگی بە بەهاترن 5 خولە گەورەکەی ئەوروپایە، بەپێی نوێترین ریزبەندی ماڵپەڕی “ترانسفێرمارکێت” کە تایبەتە بە ژمارە و ئامار، بەهاکەی لە 9.24 ملیار یۆرۆوە بۆ 10.54 ملیار یۆرۆ بەرزبووەتەوە و زیاتر لە دوو ئەوەندەی جیاوازییەکەیەتی لەگەڵ خولی ئیسپانیا کە نزیکترین رکابەرە کە لە 4.93 ملیار یۆرۆ دابەزیوە بۆ 4.71 ملیار یۆرۆ.

لە نوێترین ریزبەندی گرانبەهاترین خولەکانی جیهان و ئەوروپا بە تایبەتی، خولی نایابی ئینگلیزی لە پێشەنگ دێت و بە جیاوازیەکی زۆر لەگەڵ خولی ئیسپانی کە پلەی دووەمی گرتووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی چەندین ئەستێرەی بەناوبانگ و گرانبەها لەو خولە یاریی دەکەن.

نوێترین ریزبەندی 5 خولە گەورەکەی ئەوروپا

1- پرێمەرلیگ .. 10.54 ملیار یۆرۆ

2- لالیگا .. 4.71 ملیار یۆرۆ

3- سێریائەی .. 4.68 ملیار یۆرۆ

4- بۆندزلیگا.. 4.28 ملیار یۆرۆ

5- لیگ وەن.. 3.58 ملیار یۆرۆ

لەلایەکی دیکەوە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا بەهاترین پێکهاتەی لە نێو 5 خولە گەورەکەی ئەوروپا هەیە و بەهای پێکهاتەی ئەو یانەیە دەگاتە 1.05 ملیار یۆرۆ. هەروەها یانەیەکی دیکە لە ئینگڵتەرا کە چێڵسیە پلەی دووەمی گرتووە و بەهای پێکهاتەی ئەو یانەیەش دەگاتە 1.03 ملیار یۆرۆ و بایرن میونشنی ئەڵمانیاش لە پلەی سێیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button