ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: رابیۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ یوڤێنتوس نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئادریێن رابیۆ، یاریزانی فەڕەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی تا ساڵی 2024 نوێ كردەوە.

هەژماری فەرمی یوڤێنتوس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەشێوەیەكی فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی رابیۆی تا ساڵی 2024 راگەیاند.

گرێبەستەكەی پێشووی رابیۆ لەگەڵ یوڤێنتوس لەم هاوینەدا بەسەردەچوو یانەكە بۆ ماوەی وەرزێكی دوو وەرزی دیكە گرێبەستەكەیان نوێ كردەوە.

رۆژنامەكان ناوی ناوەڕاستكارە فەڕەنسیەكەیان بە ریزەكانی مانچێستەر یونایتدەوە بەستبوویەوە.

وەرزی رابردوو رابیۆ لەگەڵ یوڤێنتوس بەشداری لە 47 یاریدا كرد و توانی 11 گۆڵ بكات و 6 گۆڵیش درووست بكات.

ئادریێن رابیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button