ئه‌وروپا

پۆچەتینۆ: ئەوە جیاوازی نێوان ئێمە و ئەرسیناڵە

Yariga App

یاریگا- ماوریسیۆ پۆچەتینۆ ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی باس لە جیاوازیەكانیان دەكات لەگەل ئەرسیناڵ پێش یاریەكەیان.

پۆچەتینۆ لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان ووتی: ئەرسیناڵ لە كۆتا دوو ساڵدا ئۆبامیانگ و لاكازێت و نیكۆلاس پیپی باشترین هێرشبەرەكانی هێناوەتە ڕیزەكانی.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر سەیری یانەكەی ئێمە بكەیت لە كۆتا پێنج ساڵدا هێرشبەری سەرەكیمان هاری كەینە و هێرشبەری دووەممان تەمەنی تەنها 17 ساڵە ، ئەوە جیاوازیانەكەمانە.

ووتیشی: نامەوێت بڵێم كاممان باشین و كاممان هەڵەین، بەڵام ڕێگاكان تەواو جیاوازن، بەڵام هەرچۆن بێت لە كۆتاییدا دەبێت ڕكابەری بكەیت.

وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاری لووتكەی ئەم هەفتەی پریمەرلیگ هەردوو یانەی تۆتنهام و ئەرسیناڵ ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button