وێستهام بۆ مانچێستەر سیتی: نایفرۆشین
یاریگا –
وێستهام ئۆفەرەکەی مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی دێکلان رایس رەتکردەوە.
تۆڕی هەواڵی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی بە بڕی 80 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە وێستهام کرد، لەگەڵ 10 ملیۆنی زیادەی پەیوەندیدار بە بەدەستهێنانی دەستکەوت. بەڵام ئۆفەرەکە رەتکرایەوە.
پێشتر ئارسیناڵ ئۆفەرێکی بە بڕی 90 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە وێستهام کردبوو، بەڵام ئەویش لەلایەن هامەرسەوە رەتکرایەوە، ئەمەش وایکرد مان سیتی بەختی خۆی تاقیبکاتەوە.
گرێبەستی دێکلان رایس لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت و وێستیهام دەیەوێت رێگە بەچوونە دەرەوەی بدات، بەڵام چاوەڕێی گەیشتنی ئۆفەرێکی گونجاوە.
دەیڤد سولیڤان، سەرۆکی وێستهام لە دوای بردنەوەی نازناوی کۆنفرانسلیگ رایگەیاندبوو، رایس دەیەوێت وێستهام جێبهێڵێت.
رایس لەوەتەی ساڵی 2017ەوە 245 یاری لەگەڵ یانە لەندەنییەکە کردووە.
بۆچی گەورەکان داوای رایس دەکەن؟
رایس یەکێکە لە باشترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی ئەوروپا و توانیویەتی خۆی وەک یاریسازێکی مۆدێرن بسەلمێنێت. رایس دەتوانێت بە خێرایی تۆپ بەدەستبهێنێتەوە، هەروەها لە بەرگرییەوە خێرا شێوازی یاری بۆ هێرشبەری بگۆڕێت.
لەسەر ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو یاری دەخوێنێتەوە؛ چاوەڕێ کردن، کاتی گونجاو، بڕیاری خێرا لە کاتی گونجاودا دەدات.
وێستهام بە شێوازی 4-2-3-1 یاری دەکات و رایس یەکێکە لە دوو ناوەڕاستکارەکە، زۆربەی کاتەکان لەگەڵ تۆماس سوجێک یاری دەکات، بەیەکەوە سێگۆشەیەکی بەرگری بەهێز دروست دەکەن و بەردەوام لە کاتی پێویستدا، بۆ وەرگرتنی تۆپ دەبیندرێن، بە تایبەتی رایس.