ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەهلی سعودی ئەستێرەیەكی رۆمای دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد، یانەی ئەهلی سعودی  دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لیۆناردۆ سپینازۆلا ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی رۆما واژۆ بكات.

ئەهلی هاوشێوەی یانەكانی دیكەی خولی رۆشەنی دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی پتەو بكات و كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەكانی وەرزی داهاتوو بكات.

تۆڕی سكای سپۆرت ئاشكرایكرد یانەی ئەهلی سعودی بە بەهێزی دەڕوات بۆ گواستنەوەی سپینازۆلا لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە یانەی رۆما رێگری ناكەن لە رۆیشتنی سپینازۆلا و ئامادەن دەستبەرداری یاریزانەكە ببن.

ئاماژە بەوەشكراوە، گورگەكانی رۆما بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریكارەكەی باڵی چەپ داوای ئەو بڕە پارەیە دەكەن كە لە گواستنەوەیدا خەرجیانكردووە.

لە ساڵی 2019 سپینازۆلای تەمەن 30 ساڵان بە بری 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رۆماوە كرد.

سپینازۆلا

ئەهلی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا سەركەوتوو بووە لە گواستنەوەی ئێدوارد مێندی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button