
یاریگا
یانەی نەسڕی سعودی هێشتا چاوەڕێی ئەوە دەکات مارسێلۆ برۆزۆڤیچ گڵۆپی سەوز بۆ پێشنیازەکەیان هەڵ بکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانە سعودیەکە لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی ئینتەر میلان و چاوەڕێ بڕیاری کۆتایی ئەو یاریزانە دەکەن .
رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە نێرازۆری لەگەڵ نەسڕ لەسەر گواستنەوەی یاریزانە کڕواتیەکە بەرامبەر 22 بۆ 23 ملیۆن گەیشتووەتە رێکەوتن.
برۆزۆڤیچ بڕیاریداوە ریزەکانی ئینتەر میلان جێبێڵێت و ئەو یاریزانە لەلایەن بارسێلۆناش داواکراوە، بۆیە تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی لە نێوان ئەو دوو یانەیە یەکلایی نەکردووەتەوە.