ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
مان سیتی و بایرن هەوڵی رازیکردنی وۆڵکەر دەدەن

یاریگا
مانچێستەر سیتی سورە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی کایل وۆکر بەرگریکاری بالی راستی یانەکەی و بایرن میونشنین هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی مان سیتی لەلایەن کارگێری یانەکەی گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە و ئامادەن گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.
لەلایەکی دیکە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئەوانیش ماوەیەکە هەوڵی رازیکردنی بەرگریکارەکەی ستیزن دەدەن، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
وۆکر هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت، بەڵام ئەو یاریزانە بەهۆی کەم یاریکردن لە پێکهاتەی سەرەکی، بڕیاریداوە یانەکەی جێبێڵێت.