ئیسپانیا
وردەکاری گرێبەستەکەی گوندۆگان لەگەڵ بارسێلۆنا
یاریگا
ئیلکای گوندۆگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا دوای بەدەستهێنانی سیانە لەگەڵ ئەو یانەیە و کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، ریزەکانی یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە بارسێلۆنای ئیسپانیاوە کرد.
رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە گرێبەستی ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە لەگەڵ بلاوگرانا بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵی سێیەم.
هەروەها گوندۆگان لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە ساڵانە 9 ملیۆن یۆرۆ موچە وەردەگرێت و لەگەڵ بەدەستهێنانی ناسناوی تاکە کەسی و گشتی موچەکەی زیاتر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە مەرجی هەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئەڵمانیەکە بە 400 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە، واتە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوو هەر یانەیەک ئارەزوی گواستنەوەی گوندۆگان بکات، دەبێت ئەو مەرجە پێشکەشی بارسێلۆنا بکات.