ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

یاسا تووندەکانی چاڤی و بارسا بۆ یاریزانانی یانەکە

Yariga App

یانەی بارسێلۆنا گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیووە لەوکاتەوەی چاڤی هێرناندێز بووەتە راهێنەریان.

ئەوە روونە هەڵسوکەوتی یاریزانەکان و پەیوەستییان بە یانەکەوە زۆر باشتربووە، هۆکارەکی سەرەکیش ئەو یاسا توندانەیە کەچاڤی بەسەریدا سەپاندوون.

ئەوکاتەی چاڤی بووە راهێنەری بلەوگرانا، لە ١٠یەمی ریزبەندیدابوون، یاریزانەکان تەبانەبوون و بەشێكیان درەنگ دەهاتنە مەشقەکان بەڵام بەزوویی هەموو ئەمانە گۆڕان کاتێک ئەفسانە مێژووییەکەی یانەکە بووە راهێنەرییان. هەرچەندە لە یەکەم وەرزیدا نەیتوانی بارسا بکاتەوە بە پاڵەوانی یاریگا بەڵام پارساڵ بینیمان بە تاکتیک و کەسایەتی بەهێز و یاسا توندەکانی، جارێکیتر بلەوگرانا ناسناوی لالیگای بەرزکردەوە.

ئەوکاتەی راهێنەرە لاوەکە دەستبەکاربوو، راستەوخۆ ١٠ یاسای راگەیاند بەمجۆرە

  1. پێویستە یاریزانان ٩٠ خولەک بەر لە مەشق بگەنە یانەکە
  2. ستاف پێویستە دوو کاتژمێر بەر لە مەشق بگەنە یاریگا
  3. یاریزانان دەبێت تەنها لە چێشتخانەی شوێنی مەشقەکان نان بخۆن
  4. سزاکانی دواکەوتن جێبەجێ دەکرێن
  5. سزاکان دوو هێند دەبن لەکاتی دووبارەکردنەوەی هەمان هەڵەدا
  6. پێویستە یاریزانان دوو شەو بەر لە هەر یارییەکەک پێش کاتژمێر ١٢:٠٠ ی شەو لە ماڵەوە بن
  7. پێویستە یاریزانان هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ لە کاتی مەشقەکان
  8. چالاکی یاریزانان لە دەرەوەی یاریگا چاودێری دەکرێت
  9. کاری سەرکێشی و سەرشێتانە رێگەپێدراو نیە
  10. زۆر گرنگە ناوبانگی خۆیان بپارێزن

ساڵێک دوای ئەوە، لە ٢٠٢٢، بارسا بە راوێژکردن لەگەڵ چاڤی کۆمەڵێک یاسای دیکەی توندی راگەیاند

  1. نابێت هیچ یاریزانێک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنێت لەوکاتەی لە یانەکەن یاخود لە چالاکییەکی پەیوەست بە یانەکەن
  2. نابێت هیچ یاریزانێک، وێنەی ستاف، یانەکە و یاریزانانی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دابنێت ئەگەر ئەو وێنەیە نموونەیەکی خراپی تێدابێت
  3. ١٠٪ موچەی یاریزان کەمدەکرێتەوە ئەگەر رەتیبکاتەوە بەشداری لە چالاکییەکی بازرگانی و ریکلامی یانەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button