لیڤەرپوول ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی ئیسپانی دەکات
یاریگا
یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی گابری ڤێگا ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی سێلتا ڤیگۆی ئەم وڵاتە.
رۆژنامەی سپۆرت لە ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی سێلتا ڤیگۆ بووەتە ئامانجی رێدز و ئەو یانەیە ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی یەکەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی دەکات و چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیە ئۆفەرەکەیان پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی لیڤەرپوول بەو هیوایەن بتوانن یانە ئیسپانیەکە رازی بکەن بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ناوەڕاستکارەکەیان بن، لە کاتێکدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە، بێجگە لە لیڤەرپوول یانەی چێڵسی ئەوانیش ئەو یاریزانەیان کردووەتەوە ئامانج، بۆیە پێشبینی دەکرێت رکابەریەکی گەرم لە نێوان ئەو دوو یانەیە لەسەر گواستنەوەی گابری ڤێگای 21 ساڵان دروست بێت.