ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی گوندۆگان بە زیدان وەسف دەکرێت؟

Yariga App

یاریگا –

ئیلکای گوندۆگان لە مانچێستەر سیتی بە زینەدین زیدان ناسراوە.

ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئەڵمانی، کە ئەمڕۆ بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کرد، یەکێک بوو لە باشترین یاریزانانی وەرزی رابردووی مان سیتی و توانی سێیانە لەگەڵ سیتی بەدەستبهێنێت..

گوندۆگان لە لێدوانێکیدا بۆ The Players’ Tribune دەڵێت

من کەسێکی لەسەرخۆم، کاتم پێویستە تاوەکو بەڕووی کەسانی دەوروبەر بکرێمەوە، بەڵام ئەوەی لە مانچێستەر سیتی ئێمەی دڵخۆش دەکرد، بوونی گاڵتە و نوکتەی خۆشی بەردەوام لە نێو یاریزاناندا، سەرەڕای ئەوەی لە ژێر فشاریشدا بووین، بەڵام لە نوکتە دانەدەبڕاین. زۆرترین نوکتەم لە مان سیتی لەگەڵ روبن دیاسە. ئەو لە کاتی مەشقەکاندا بە منی دەگووت زیدان، ئەو کاتە پێیان گوتم کاتێک هەندێ تەکنیکی یاریم پیشان دەدات. کاتێک لە مەشقەکان ئاستێکی باشم پێشکەش دەکرد، روبن لەولاوە دەهات و دەیگووت، زیدان، منیش دەمگوت، نا نا ئەمڕۆ پیرلۆ بووم، هەوڵ دەدەم سبەی زیزو بم.

گوندۆگان بە تێکەڵەی نێوان ئاندرێیا پیرلۆ، ئەفسانەی ئیتاڵی و زینەدین زیدان، ئەفسانەی فەرەنسی وەسف دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button