موچە و خەرجی گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید ئاشکرا دەبێت
یاریگا
کلیان ئێمباپێ ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا رازی بووە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید بکات و لەسەر موچەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە گەیشتووەتە رێکەوتن.
ماڵپەری دێفێنسا سێنترالی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کیلیان ئێمباپێ لە وەرزێکدا 60 ملیۆن یۆرۆ داهاتی موچە وەردەگرێت بە باجیشەوە. ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، یاریزانەکە 65%ی مافی وێنەکانی وەردەگرێت، کە لە سەردەمی پێشوودا قەیرانێکی دروستکردبوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان، ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان لە ئێستاوە سەبارەت بە گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ یانە ئیسپانییەکە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و بەم زووانە گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە دێفێنسا سێنترال میری قەتەر و فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، لەسەر تێچووی گرێبەستەکەش گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، یانە شاهانەکە 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەو یاریزانە خەرج دەکات و لەگەڵ 50 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە، واتە تەواوی تێچووی گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید دەگاتە 250 ملیۆن یۆرۆ بۆ پاریس سانجێرمان.
هەروەها کلیان ئێمباپێ بەرامبەر واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە 90 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت وەردەگرێت و رەنگە بڕگەی دیکەش لە گرێبەستەکەدا زیاد بکرێن.