ئینگلتەراسعوودیەگرنگترین

فێردیناند بەرگری لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریۆ فێردیناند بەرگری لە چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ خولی سعودی دەکات.

بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد و هاوڕێی دێرینی کریستیانۆ رۆناڵدۆ. ریۆ فێردیناند بەرگری لە چوونی کریستیانۆ بۆ خولی سعودیە و پەیوەندیکردن بە یانەی نەسر دەکات.

ریۆ لە نوێترین لێدوانی لەو بارەیەوە بەمشێوەیە دوا:

شەرمەزارییە بۆ میدیاکان، کاتێک بێکهام، رۆنی، لامپارد و جێرارد چوونە ئەمریکا گوتیان رێگەیەکی زۆر باشە بۆ کۆتایی هێنان بە ژیانی وەرزشییان و بەدەستهێنانی پارەیەکی زۆر لە خولێک کە رکابەری تیایدا لە ئاستێکی باڵادا نییە، بەڵام کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەم بڕیارەی دا بە کارەسات و شەرمەزاریی ناویان برد چوونکە چووەتە سعودیە.

فێردیناند لەو بارەیەوە زیاتر دوا و گوتی:

خۆشحاڵم کە دواجار رۆناڵدۆ دڵخۆشە، بۆ هەموو یاریزانێکی تۆپی پێ لە هەر ئاستێک بێت، دڵخۆشی و رازیبوون لەو ژینگەیەی کە تیایدایە گرنگترین شتە، کریستیانۆ ماوەیەک دڵخۆش نەبوو، بەڵام خۆشحاڵم کە ئێستا ئەو دڵخۆشییەی دۆزیوەتەوە، تانەنەت ئەگەر لە یانەیەکی چاوەڕوانکراویش نەبێت، بەڵام چی سەرکێشییەکە کە چووەتە سعودیە بۆ تاقیکردنەوەی خولێکی تازە، کە یەکێکە لە بەهێزترین خولەکانی ئاسیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button