ئینگلتەرا

ئارتێتا: رەنگە رۆژێک راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید یان بارسێلۆنا بکەم

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسناڵ، ئەگەری راهێنەرایەتی کردنی ریاڵ مەدرید یان بارسێلۆنای لە داهاتوودا رەت نەکردەوە.

ئارتێتا لەدوای دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری ئارسناڵ، توانی گۆڕانکارییەکی گەورە لەم تیپەدا بکات و جارێکی تر کردیە پاڵێوراو بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ.

ئەمەش لە کاتێکدا روویدا کە گەنەرزەکان دوای رۆشتنی ئارسن ڤینگەر ئاستیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، رەنگە کەم کەس پێشبینی ئەوەیان کردبێت کە ئەم راهێنەرە گەنجە بتوانێت گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە لەم یانەیەدا بکات و بتوانێت ئاستیان بەرەوپێش بباتەوە.

ئاستی درەوشاوەی ئارتێتا لە ئارسناڵ وایکردووە زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ و شارەزایانی تۆپی پێ وەک یەکێک لە دیاردەکانی راهێنەرایەتی لە داهاتوودا ناوی ببەن و بەهۆی رەگەزنامە ئیسپانیەکەیەوە ئەگەری راهێنەرایەتی کردنی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا چەندین جار باس کراوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا، راهێنەری یانەی ئارسناڵ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەم بابەتە گوتی:

ئیسپانیا وڵاتی منە. ساڵانێکی زۆرە لەم وڵاتە و تۆپی پێی ئەو وڵاتە دوورم، گەڕانەوە بۆ لالیگا و قبوڵکردنی سەرکردایەتی ریاڵ مەدرید یان بارسێلۆنا لە قۆناغێکدا دەتوانێت بژاردەی سەرەکی من بێت. بەڵام لە ئێستادا تەنها بیر لە ئارسناڵ دەکەمەوە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button