Loading...
ئیسپانیا

مەدریدی بچووک لە کۆتا خولەکەکان چانسی گەیشتن بە پلەی دووی لەدەستدا

Yariga App

تیمی دووهەم ریاڵ مەدرید (کاستییا) بە راهێنەرایەتی راول گۆنزالێز لە کۆتا خولەکەکانی نیوەی زیادکراودا چانسی گەیشتن بە خولی پلە دووی ئیسپانیایان لەدەستدا.

ریاڵ مەدرید کاستییا توانی بگاتە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی پلە دوو پاش ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەی خولی پلە سێی ئیسپانیا نیشانیدا  و لە پاڵاوتنەکان دا شکستی بە تیمی دووهەمی بارسێلۆنا هێنا.

لە کۆتا ئەرکیدا رووبەرووی ئێڵدێنسی بووەوە، لە خاکی کاستییا ١-١ بەرامبەربوون ، شەوی رابردووش لە خاکی تیمی دووهەم ٣-٣ بەرامبەربوون دوای دوو نیوەی زیادکراو بەڵام بەگوێرەی یاساکانی ئەو خولە، لێدانی یەکلاکەرەوە ئەنجام نادرێت چونکە ئێڵدێنسی لە ریزبەندییەکی بەرزتر هات لە خولی پلە سێ.

ئێڵدێنسی لە شاری ئێڵدای ئیسپانیایە و یاریگاکەیان تەنها جێگەی ٤ هەزار هاندەر دەگرێت بەڵام یەکێکن لە یانە کۆنەکانی ئەو وڵاتە و لە ساڵی ١٩٢١ ـەوە دامەزراون.

Image

Back to top button