یاریگا
ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئۆفەرێکی یانەی هیلالی سعودی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە رەتکردەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، یانە سعودیەکە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان ئۆفەرێکیان پێشکەشی راهێنەرەکەی خانمە پیرەکە کردووە.
رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە ئالێگری هەر زوو ئۆفەرەکەی هیلالی رەتکردەوە و ئامادەنیە روو لە خولی رۆشنی سعودیە بکات.
یانە سعودیەکە ئامادەیە ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە پێشکەشی راهێنەرەکە بکات و ئامادەن تاوەکو حوزەیرانی 2025 گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە رەتکردنەوەی ئەو ئۆفەرەی هیلال هیچ پەیوەندی بە یانەی نەسڕ نیە و ئالێگری دەیەوێت لەگەڵ یوڤێنتوس بەردەوام بێت.