فەڕەنسا و ماکرۆن بەنیازی فشار خستنە سەر ئێمباپێن
جارێکیتر یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا و ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆک ئەو وڵاتە، هەوڵی رازیکردنی کیلیان ئێمباپێ دەدەن بە مانەوە لە پاریس سان جێرمان.
کیلیان ئامانجی مانەوەیە بۆ ساڵێکی دیکە و پاشان رووبکاتە مەدرید بەڵام پاریس سەرلەنوێ لە هەوڵدایە ئەو یاریزانە بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی بکات.
ئەمڕۆ هەواڵی ئەوەهەبوو، هاوشێوەی هاوینی رابردوو ماکرۆن قسە لەگەڵ ئێمباپێ دەکات و دەیەوێت رازی بکات، دوای ئەوەش موندۆ دیپۆرتیڤۆ لێدوانی لە فیلیپ دیالۆی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا وەرگرتووە و جگە لە پشراستکردنەوەی ئەو هەواڵە دەڵێت
هەمووان دەیانەوێت باشترین یاریزانرەکان لە خولەکەیان یاری بکەن، باشترینەکان وات لێدەکەن خەون ببینی و دەتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن لە یاری دا. تا زیاتر لە خولەکەت بمێننەوە بۆ ئەو خولە باشترە، ئێمەش وەکو سەرۆک ماکرۆن ئامادەین گفتوگۆی لەگەڵ بکەین بەڵام بڕیاری کۆتایی لەدەستی ئێمەدا نیە و لای خۆیەتی
پاریس نایەوێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری ئێمباپێ ببێت و لە باری رازی نەکردنی بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی فرۆشتنی دەدەن.