ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

ڤیدیۆ.. پۆلیسی بەرازیل هەڵدەکوتێتە سەر ڤێلایەکی نێیمار و دایدەخات

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا رەنگە بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار پێپژاردن بداتە حکومەتی بەرازیل،

دەزگاکانی ئەمنی بەرازیل، کارەکانی بونیادنانی لە ڤێلا گەورەکەی نێیمار دا سیلڤا لە ریۆ دی جانێرۆ راگرت، ئەمەش بە هۆی پێشێلکردنی ژینگەی ناوچەکە.

ڤێلا زەبەلاحەکەی سوپەر ستاری پاریس سانجێرمان دەکەوێت شاری مانگاراتیبا، باشووری ریۆ دی جانێرۆ.

نێیمار دا سیلڤا سانتۆس، باوکی نێیمار لە کاتی هەڵکوتانی پۆلیس لە شوێنی کارکردن بوو و کەوتە دەمەقاڵی لەگەڵ بەرپرسەکان، تەنانەت هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێکرا، ئەگەر بێ دەنگ نەبێت.

دەزگاکانی ئەمنی دەڵێن، لە کاتی دروستکردنی ڤێلاکەدا، دەستکاری سەرچاوەکانی ئاوی ناوچەکە و بەرد و خۆڵ کراوە، تەنانەت لمێکی زۆری لە کەناری دەریا گواستوەتەوە شوێنی دروستکردنی ڤێلا گەورەکە، ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی ژینگەی بەرازیلە و رەنگە بەبڕی یەک ملیۆن دۆلار سزا بدرێت.

نێیمار لە ساڵی 2016 زەوییەکی بە رووبەری 10 دۆنم کڕی، تاوەکو خانووێکی گەورە بۆ خێزانەکەی دروست بکات، بەڵام بە هۆی پێشێلکردنی یاساکانی ژینگەیی، کارەکان لەلایەن پۆلیسی ریۆ وەستێندراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button