ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

یانەیەکی فەرەنسی داوای پولیسیچ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئۆڵێمپیک لیۆن پەیوەندی بە کریستیان پولیسیچ کردووە.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، لیۆن دەیەوێت ئەستێرە ئەمریکییەکە و چێڵسی بگوازێتەوە، ئەمەش بە هۆی پشتگوێ خستنی لە ستامفۆرد بریج و هێنانی کۆمەڵێک یاریزان کە رەنگە بەشداری کردنی لە پێکهاتەی سەرەکی وەرزی داهاتوو ئاسان نەبێت.

پولیسیچ لە وەرزی رابردوو کەم بەشداری لە یارییەکانی چێڵسیدا کرد و ئەمەش وایکردووە بیر لە جێهێشتنی یانە لەندەنییەکە بکاتەوە.

جۆن تێکستەر، سەرۆکی لیۆن کە ملیاردێرێکی ئەمریکییە، خۆی سەرپەرشتی گفتوگۆکان دەکات، هەرچەندە یانەکانی ناپۆلی، یوڤێنتوس و میلانیش داوای پولیسیچ دەکەن.

ئەوە یەکلابووەتەوە، پولیسیچ لە ستامفۆرد بریج نامێنێتەوە و تەنیا کاتی پێویستە تاوەکو یانەیەک دەدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button