ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی لە بەدەستهێنانی بەرگریكارەكەی لایپزیگ نزیك دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە بەدەستهێنانی تواناكانی بەرگریكاری كرواتی یۆشكۆ ڤاردیۆڵ بەرگریكاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی نزیكدەبێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ، مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ڤاردیۆڵ لەسەر مەرجە كەسیەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مانچێستەر سیتی دەیەوێت لەگەڵ لایپزیگ بگاتە رێككەوتن لەسەر بەهای گرێبەستەكە و یانە ئەڵمانیەكەش نایەوێت بە كەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریكارەكەی ببێت و دەیانەوێت ببێتە گرانبەهاترین بەرگریكاری مێژوو.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2019 بەرگریكارە 21 ساڵانەكە لە ریزەكانی دینامۆ زەگرەب بە بڕی 19 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد.

لە یارییەكانی جامی جیهانیدا ڤاردیۆڵ ئاستێكی بێ وێنەی لەگەڵ هەڵبژاردەی كرواتیا پێشكەشكرد و توانیان پلەی سێیەمی یاریەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ بەدەستبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button