ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول و تۆتنهام ململانێ لەسەر هۆڵەندییەک دەکەن

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام و لیڤەرپوول کێبڕکێ لەسەر بەرگریکارێکی هۆڵەندی دەکەن.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەری ڤان دی ڤین، بەرگریکاری فۆڵفسبورگ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی یەکلایی نەبووەتەوە.

سپێرز دەیەوێت هێڵی بەرگری بەهێز بکات، دوای وەرزێکی خراپی پرێمەرلیگ، لەلایەکی دیکەوە یۆرگن کڵۆپ، بەڵێنی داوە مێرکاتۆیەکی گەرمی یاریزانانی لە هاوینیدا هەبێت.

فۆڵفسبورگ داوای بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرە 22 ساڵییەکە دەکات، وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لە بۆندسلیگا پێشکەش کرد.

فۆڵفسبورگ ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت، بەڵام بە کەمتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ رێگە بە چوونە دەرەوەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button