ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد واز لە ماونت دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد سەرنجی تەواو لەسەر مۆسێس کایسیدۆ، یاریسازی برایتن دادەنێت.

لە دوای شکستهێنانی یونایتد لە گواستنەوەی مەیسن ماونت، ئەستێرەی چێڵسی، رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، یونایتد چووەتە کێبڕکێکانی بەدەستهێنانی واژۆی کایسیدۆی ئێکوادۆری.

دوا ئۆفەری مانچێستەر یونایتد بۆ چێڵسی گەیشتە 55 ملیۆن پاوەند، کەچی بلوز رەتیكردەوە، بەڵام نرخی کایسیدۆ زۆر لە ماونت بەرزترە.

برایتن ئامادەنییە بە کەمتر لە 80 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری کایسیدۆ ببێت، بە تایبەت هێشتا چوار ساڵ بۆ بەسەر چوونی گرێبەستەکەی ماوە.

لە سەرەتای ئەم مانگە، چێڵسی ئۆفەرێکی بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە کایسیدۆ کرد، بەڵام رەتکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button