ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی نرخی رۆمێرۆ لوكاكۆی دیاریكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی نرخی هێرشبەرە بەلجیكیەكەی یانەكەی رۆمێرۆ لوكاكۆی دیاریكرد بۆ ئەو یانەیەی دەیەوێت بیگوازێتەوە لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا.

لە ماوەی رابردوودا راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد چێڵسی بڕیاری فرۆشتنی هێرشبەرەكەی داوە و دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە بكات.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس یانە لەندەنیەكە دەیەوێت بە شێوەیەكی هەمیشەیی هێرشبەرە بەلجیكیەكەی بفرۆشێت و بۆ ئەو مەبەستەش نرخێكی بۆ دیاریكردووە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، چێڵسی بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووە بۆ ئەو یانەیەی دەیەوێت لوكاكۆ بگوازێتەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، چێڵسی نایەوێت دووبارە یاریزانەكە بەشێوەی خواستن بداتە هیچ یانەیەك و دەیەوێت بە هەمیشەیی لە ریزەكانی یانەكەی بڕوات تا بتوانێت یاریزانی نوێ بهێنێتە یانەكەی.

لە هاوینی 2021 لوكاكۆ پەیوەندی بە چێڵسی كرد بە بڕی 113 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی ئینتەر میلانی ئیتاڵیەوە، پاشان لە هاوینی ساڵی 2022 لوكاكۆ بەشێوەی خواستن گەڕایەوە ئینتەر میلان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button