ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

تەواوی گواستنەوەکانی بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی هاوینە (نوێدەکرێتەوە)

ئەم بابەتە تاوەکو کۆتایی مێرکاتۆی هاوینە نوێدەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە مێرکاتۆی هاوینەدا، تۆڕی وەرزشی یاریگا سەرنجی تایبەت لەسەر یانە گەورەکان دادەنێت و تەواوی گواستنەوەکانیان بڵاودەکاتەوە.

یاریگا لەم بابەتەدا گواستنەوەکانی بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی هاوینەی 2023-24 دەخاتەڕوو و بەردەوام بابەتەکە ئەپدەیت دەکاتەوە.

بارسێلۆنا وەرزێکی باشی بەڕێکرد و بووە پاڵەوانی لالیگا، لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، چەند یاریزانێکی گواستووەتەوە و چاودێری ئەستێرەی دیکەش دەکات.

تیمەکەی چاڤی هێرناندێز زۆر تەمای بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی هەڵبژارد.

لەلایەکی دیکەوە، چوونە دەرەوەی سێرجیۆ بوسکێتس، بۆشاییەکی زۆر لە هێڵی ناوەڕاستی پێکهاتەی چاڤی دروست دەکات.

چاڤی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ مارتن زوبیمێندی بکات، تاوەکو شوێنی بوسکێتس پڕبکاتەوە، ئەمە جیا لە گواستنەوەی ئیلکای گوندۆگان.

لەسەر ئاستی هێڵی بەرگریدا، خۆردی ئالبا ماڵئاوایی لە بارسا کرد و پێش ئەو لە ناوەڕاستی وەرز، جێرارد پیکێ وازی لە یاری هێنا. بۆیە بارسا پێویستی بە چەند یاریزانێکە بۆ تۆکمە کردنی هێڵی بەرگری.

تەواوی گواستنەوەکانی بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی هاوینەی 2023-24

کلێمێنت لێنگلێت
کلێمێنت لێنگلێت لەگەڵ بارسێلۆنا

گرێبەستی نوێ و گەڕانەوەی یاریزانان

تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا بە هۆی کێشەکانی داراییەوە، نەیتوانی ئازادانە لە مێرکاتۆدا چالاک بێت، چەند گرێبەستێکی کردووە، بەڵام چەندین یاریزان کە بە خواستن بۆ یانەی دیکە یارییان دەکرد، ئێستا گەڕاونەتەوە.

گەڕانەوەی یاریزانەکان بریتییە لە جۆرجینۆ دێست، ساموێڵ ئومتیتی و کلێمێنت لێنگلێت. ئانتوان گریزمانیش کە بە خواستن یاری بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکرد، هەر لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی، راستەوخۆ گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ یانەکەی پایتەختدا کرد.

یاریزانرەگەزنامەیانەی پێشووبەها
سێرجینۆ دێستئەمریکائەیسی میلانتەواوبوونی ماوەی خواستن
ساموێڵ ئومتیتیفەرەنسالێچیتەواوبوونی ماوەی خواستن
کلێمێت لێنگلێتفەرەنساتۆتنهامتەواوبوونی ماوەی خواستن
نیکۆ گۆنزالێزئیسپانیاڤالێنسیاتەواوبوونی ماوەی خواستن
عەبدی زەلزوولیمەغریبئۆساسۆناتەواوبوونی ماوەی خواستن
ئالێكس كۆیادۆئیسپانیائێڵچێتەواوبوونی ماوەی خواستن
میکایێل فایێسێنیگالکوستۆسیا زەگرێبپێنج ملیۆن یۆرۆ
سێرجیۆ بوسکێتس
سێرجیۆ بوسکێتس لەگەڵ بارسێلۆنا

چوونە دەرەوەی یاریزانان و بەسەرچوونی گرێبەستەکانیان

لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، دوو یاریزانی بە ئەزموون ریزەکانی بارسێلۆنایان جێهێشت، ئەوانیش بریتین لە سێرجیۆ بوسکێتس و خۆردی ئالبا. بوسکێتس پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە کرد و ئالباش نزیکە لە یاری کردن لەگەڵ لیۆ مێسی.

گریزمان گەڕانەوەی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید بووە هەمیشەیی و ترینکاو پەیوەندی بە سپۆرتینگ لیسبۆنەوە کرد، دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوودا بە خواستن یاری بۆ یانە پۆرتوگالییەکە کرد.

یاریزانرەگەزنامەیانەی داهاتووبەها
خۆردی ئالبائیسپانیادیار نییەخۆڕایی
سێرجیۆ بوسکێتسئیسپانیائینتەر مەیامیخۆڕایی
فرانسیسکۆ ترینکاوپۆرتوگالسپۆرتینگ لیسبۆنحەوت ملیۆن یۆرۆ
ئانتوان گریزمانفەرەنسائاتلێتیکۆ مەدرید20 ملیۆن یۆرۆ

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button