چێڵسی سێهەم گرێبەستی یونایتدی بۆ ماونت رەتکردەوە
یانەی چێڵسی ئینگلیزی سێهەم گرێبەستی لەدوای یەکی یانەی مانچێستەریونایتدی بۆ مەیسن ماونت رەتکردووەتەوە.
بلوز بەردەوام لە ئۆفەرەکانیدا نرخی ئەو یاریزانە بەرزدەکاتەوە و لە سێهەم دەستەوارەدا ئامادەبوون ٥٠ ملیۆن پاوەندی جێگیر و پێنج ملیۆنی گۆڕاو بدەن بە یانە لەندەنییەکە. بەڵام بەگوێرەی دەیڤد ئۆرنستینی رۆژنامەنووسی ئەتلەتیک، چێڵسی لە وەڵامدا پێی وتوون بە ٥٨ملیۆنی جێگیر و ٧ ملیۆن گۆڕاو (بەپێی ئاست و ئەنجام) ئامادەن دەستبەرداری ببن.
سەرچاوەکە دەڵێت ئومێدێکی باش هەیە کە هەردوولا بکەنە رێککەوتوون لە ماوەیەکی نزیکدا چونکە یونایتد نایەوێت ماونت لە خۆئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ داببڕێت.
ناوەڕاستکارە ٢٤ ساڵەکە رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە سەرکەوتنەکانی چێڵسی بەر لە دوو وەرز بەڵام دابەزینی ئاستی یانەکە لە وەرزی ئەمساڵدا هاوکات بوو لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانە و لەدەستدانی پێگەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی، هەربۆیە بڕیاری رۆیشتنی دا و لەگەڵ مانچێستەر یونایتدیش لەسەر خاڵە تاکەکەسییەکانی نێوانیان رێککەوتوون.