ئیتاڵیا

Yariga App

یاریگا

سیزار ئازپیلیکویتای بەرگریکاری ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئینتەرمیلان گەیشتە ڕێککەوتن و وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، ئینتەرمیلان لەگەڵ سیزار ئازپیلیکویتا گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی کەسی و ئەو بەرگریکارە بۆ ماوەی 2 ساڵ و ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵی سێیەمی پەیوندی بەو یانەیەوە دەکات.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە کە نزیکەی دوو مانگی تر تەمەنی دەبێتە 34 ساڵ، هەست دەکات وەرزی داهاتوو چانسی یاریکردنی کەمتر دەبێت لە یانە لەندەنیەکە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کردووە.

ئازپیلیکویتا دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ تاقی بکاتەوە و پێدەچێت چێڵسی دژایەتی داواکارییەکەی نەکات. ئەو یاریزانە بەڵێنی داوەتە بەرپرسانی ئینتەرمیلان لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پەیوەندی بە یانەکەیان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button